Publisher's Synopsis
A Contemplation of Zagrosian Religions
In a Study of Apocryphal Works by Historians Written byMako Sawin
ئەوەی گرینگە کە دیسان دەمەوێ دووپاتی بکەمەوە تاوەکو لە مێشکی خەڵک ئەو ڕاستیە بچەقێ. ئایینی زەردەشتی ئاینێکی کوردی نییە بەلکو ئاینێکە بۆ گشت مرۆڤایەتی، بەڵام پێغەمبەرەکەی کوردە و شانازییە بۆ گەلی کورد، گاتاکانیش خودی قسەکانی زەردەشتە بە زمانی کوردی دایڕشتووە.سەبارەت بەئایینی یارسانی و ئێزیدیەکانیش بەهەمان شێوە ئایینی کوردی نیین بەلکو ئایینی تائفین واتە تەنها بۆ کۆمەڵێک خەڵک و تیرەیەکن. کاتێک دەتوانیین بڵێین ئەو دوو ئایینە ئایینێکی کوردین ئەگەر لە مێژوودا هەموو کوردێک لە پەیڕەوی ئەو ئایینە بوایە و نەمان هێشتبا کەسێکی ناکورد ببێتە شوێنکەوتوی ئەو ئایینانە. هەروەک چۆن جووەکان تەنها ئایینەکەیان بۆ خۆیانە و کەسیش ناتوانێ ببێتە یەهودی تەنها لە ڕێگای ژن و ژنخوازی نەبێ. بۆیە زۆرێک لە مێژوونوسان ئەگەر ئاوێتەی ئایین و زانستی ئایینی نەبن دەکەونە ئەو هەڵە مێژوویە.